ساڵێک لە سلێمانی کابرایەکی جێشانەیی کەرێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  510 بینین

ساڵێک لە سلێمانی کابرایەکی جێشانەیی کەرێکی پێ ئەبێ. لەو «کانی دۆمان»ە لە لای مزگەوتی مەلا مەحموودی نیزامی کەرەکەی لە بەر ماڵێکا ئەبەستێتەوە و خۆی ئەچێ بۆ دووکانێ کە لەو دەورەدا هەبوو شت بکڕێ. منداڵێکی ئەو گەڕەکە دێنێ کەرەکە ئەکاتەوە و سواری ئەبێ و چەند ئەم سەر و ئەوسەرێکی پێ ئەکا.

لەو کاتەدا کابرای خاوەن کەر ئەگەڕێتەوە لە منداڵەکە تووڕە ئەبێ کە بۆ چی وای کردووە. منداڵەکەش ئەڵێ: گوێدرێژەکەت بەرەڵا ببوو، من ئاگاداریم کرد بۆت تا هاتیتەوە. کابراش ئەڵێ: ئەگەر ون ببوایە باشتر بوو لە لام لەوە کەوا تۆ بەم دەردەت برد و ئەوەندە سواری بوویت. منداڵەکەش ئەڵێ: ئەگەر تۆ بیر و باوەڕت وایە کە واتە بێنە کەرەکە بدە بە من و وا بزانە ون بووە و لە تۆڵەی ئەوەدا گەلێ دوعاش قازانج ئەکەی کە من بۆت ئەکەم!