شێخ مارفی قەرەداغی هەبوو لەو وڵاتی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  523 بینین

شێخ مارفی قەرەداغی هەبوو لەو وڵاتی خانەقینە. تۆزە تۆزە دەرزی بە فەقێیانیش ئەوت. فەقێیەکی خەڵکی ژاوەرۆیش هەبوو فەقێ کەریمی ناو بوو. شێخ مارف دەرزی «ارشاد العباد»ی پێ ئەوت. لەبەر ئەوە کە فەقێ کەریم پرسیار و شتی لێ ئەکا (چونکە لە جوابدانەوەدا کۆڵ بوو) هەر کە ئەگەیشتنە شوێنێ کە هەستی ئەوەی ئکردایە ئەوا فەقێ کەریم پرسیاری لێ ئەکا ئەیوت: بە خوا فەقێ کەریم گەرە کوڕی خۆم، ئێستە ڕەنگبێ لای خۆمان خۆش بێ؟ ئەویش ئەیوت: لای خۆمان کوێیە؟ ئەیوت: شێتە نازانی؟ سنە و قەرەداغ. ئەویش ئەیوت: بەخوا قوربان! ئێستە کەما زۆرە لەوێ.