دەنگ وایە دوو مەلاییکە لەسەر شانی ڕاست و...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  539 بینین

دەنگ وایە دوو مەلاییکە لەسەر شانی ڕاست و چەپی هەموو کەس هەیە؛ هی لای ڕاست چاکە ئەنووسێ و هی لای چەپ خراپە. ئەوەتە کە پیاو نوێژ ئەکا و لە ئاخری نوێژەکەیا کە لێ ئەبێتەوە لا ئەکاتەوە بە لای ڕاستەوە ئەڵێ: اسلام علیکم و رحمة الله و برکاتهعەرەبی.

لای سەرحەد نوێژی ئەکرد کاتێ کە بە لای ڕاستا سەلامی ئەدایەوە ئەیوت: سڵاو لەوەی فرە لە قەیتوولکوڕی لالە سەرحەد بوو زۆری خۆش ئەویست خۆشەویست ترە. کە لای ئەکردەوە بە لای چەپا بۆ سەلام دانەوە ئەیوت: بڕۆ فرە بێفەڕەی نەگریسە، گۆڕت گوم کە! (مەبەستی مەلایەکەتەکان بوو).