لەو سەرە پیاوێکی ئەو دەشتی دزەیییە بە ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 2 خولەک  660 بینین

لەو سەرە پیاوێکی ئەو دەشتی دزەیییە بە میوانی ئەچێ بۆ خۆشناوەتی و لەوێ میوانی دۆستێکی زۆر کۆنی ئەبێ؛ لە ڕاستیدا خۆشناوەکانیش زۆر میوان پەروەرن. ڕۆژێک کابرای دەشتی لەگەڵ خۆشناوی خانەخوێدا ئەچنە دەرەوە. لە گوندی بۆ ناو ڕەزان. کابرای خۆشناو خۆی کۆئەکاتەوە ڕانک و چۆغەیەکی شڕی ئەبێ لەبەری ئەکا و پەتێک ئەکا بە پشتێن، تفەنگێکی حسکەی کۆنی ئەبێ ئەیکاتە شانی، خەنجەرێکی بێفەڕە - دەسەکەکەی نیوەی شکابوو و نیوەی مابوو - ئەیکاتە بەر پشتێنەکەیا، تەزبێحێکی دەنک گەورەش ئەپێچێنێ بە دەسکی خەنجەر شکاوەکەدا. بەم تەدارەکەوە ئەچنە دەرەوە و ئەچن لەسەر تاوێرێک دائەنیشن و دەست ئەکەن بە قسەی خۆش کردن. کابرای دزەیی تۆزێ سەیری خەنجەری بەر پشتێنی خۆشناوەکە ئەکا و ئەڵێ: جا ئەم خەنجەرە چییە و چی لێی دێ وا تۆ هەڵت گرتووە؟ هەر ئەم وا ئەڵێ کابرای خۆشناو چاوی سوور هەڵ ئەگرێ و ئەڵێ: ما وا دەری و بە خەنجەرەکەی پەلاماری کابرا ئەدا و دوو سێ خەنجەری بۆ دادێنێتەوە بەری ناکەوێ، کابرای دزەیی پشتاوپشت ئەکێشێتەوە بە پشتا ئەکەوێ و لە هەڵدێرەکە بەر ئەبێتەوە. ئەمجا خۆشناوەکە ئەزانێ وا لە وزەی خەنجەر دەرچوو دەست ئەداتە تفەنگەکەی و دوو سێ ساچمەی تێ ئەگرێ. بەرەکەت دا، ئەویشی بەر ناکەوێ. ئیتر کابرای دزەیی هەر لەوێ دا هەڵدێت و ئەگەڕێتەوە بۆ دەشتێ.

پاشان کابرای خۆشناو خۆی بە تەنیا ئەگەڕێتەوە بۆ گوندی. پێی ئەڵێن: میوانەکەت چی لێ هات؟ ئەویش کارەساتەکەیان بۆ ئەگێڕێتەوە. ئەڵێن: ئاخر چۆن تۆ شتی وا ئەکەی؟ ئەو میوانت بوو. ئەڵێ: ئاخۆ چما دەبینن ئەو بە پۆزەی لەمەڕبابیمەبەستی خەنجەرەکەی بووە برێ چ نینە، منیش لۆم ڕاوەشاند و پاشان سێ بیست و نیویشمئەو تفەنگە حسکانە ساچکەبان ئەخوارد پێیان ئەوت: حەفتاخۆر؛ ئەو نەیئەزانی حەفتا چەندە ئەیوت: «سێ بیست و نیو» تێ گرت. ئاوا دایەلی دەگێم.