دەنگ وایە دوو مەلاییکە لەسەر شانی ڕاست و...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  555 مشاهده

دەنگ وایە دوو مەلاییکە لەسەر شانی ڕاست و چەپی هەموو کەس هەیە؛ هی لای ڕاست چاکە ئەنووسێ و هی لای چەپ خراپە. ئەوەتە کە پیاو نوێژ ئەکا و لە ئاخری نوێژەکەیا کە لێ ئەبێتەوە لا ئەکاتەوە بە لای ڕاستەوە ئەڵێ: اسلام علیکم و رحمة الله و برکاتهعربی.

لای سەرحەد نوێژی ئەکرد کاتێ کە بە لای ڕاستا سەلامی ئەدایەوە ئەیوت: سڵاو لەوەی فرە لە قەیتوولکوڕی لالە سەرحەد بوو زۆری خۆش ئەویست خۆشەویست ترە. کە لای ئەکردەوە بە لای چەپا بۆ سەلام دانەوە ئەیوت: بڕۆ فرە بێفەڕەی نەگریسە، گۆڕت گوم کە! (مەبەستی مەلایەکەتەکان بوو).