لەو وڵاتی دزەییە بێوەژنێکی تەڕپیر هەبوو ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
802 بینین
لەو وڵاتی دزەییە بێوەژنێکی تەڕپیر هەبوو لەگەڵ مام عەلادا دەستیان تێکەڵاو کردبوو. مام عەلا برایەکی هەبوو مام عاڵای ناو بوو. ڕۆژێک بێوەژنەکە لەگەڵ مام عەڵادا ژوانی شەوێ ئەبەستن، مام عاڵا ئاگای لێیان ئەبێ. ئەم لە پێش ئەوەدا مام عەڵا بچێتە سەر وەخت ژوانەوە. ئەچێتە لای بێوەژنەکە. دنیاش تاریک ئەبێ، لەو کاتەدا کە خەریکی ئیشی خێر ئەبن ژنەکە هەست ئەکا کە ئەمە مام عەڵا نییە و مام عاڵایە. ئەڵێ: بژەنە با مام عەڵا نەبێ مام عاڵا بێ، بژەنە لە منت نەکەوێ!