کابرایەکی مایندۆڵی گایەکی هەبوو کاوێژی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  624 بینین

کابرایەکی مایندۆڵی گایەکی هەبوو کاوێژی ئەکرد، چووە بەردەمی پێی وت: گاکە دەمێ لەو جاچکەتە پێم دە بیجاوم. گا هەر گوێی نەدایە و ئەمیش هەر ئەیوتەوە، لە ئاخرا هەڵیکێشایە نووکی نەقیزەکەی و کردی بە ورگی گایەکەدا وتی: بێفەڕەی باوە حیزە ئەمە دوانزە مانگە کا و جۆ ئەکەمە بەری کە چی ئێستە دەمە جاچکەیەکم پێ نادا! و نەقیزەکەی هەر لە ناو ورگیا بە قەوە هەڵئەسووڕان.