شێخ محەمەدی شێخ جەلال گێڕایەوە وتی لە ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  682 بینین

شێخ محەمەدی شێخ جەلال گێڕایەوە وتی:

لە «سێ و سێنان» لە دیوەخانەکەی کوێخا نەجمدا ئەسکەمیلی دانرابوو. ئەسکەمیلەکە لە حەیزەرانەکان بوو. کونی زل زلی تێ بووبوو. یەکێ لە پیاوەکانی کوێخا نەجم لە سەر یەکێ لە ئەسکەمیلەکان دانیشتبوو تەزبێحێکی بە دەستەوە بوو هەڵی ئەسووڕاند. یەکێکی تریش لەو بەریەوە لە سەر ئەسکەمیلێکی تر دانیشتبوو، زۆری پێنەچوو هات هەستێ کە چی دەستی کرد بە باقەباق و هاوار کردن و بە ئەسکەملیەکەوە ڕاست بووەوە و دانیشتەوە. وتیان: کورە چیتە؟ وتی: بێ قەدەوی بێ هەردوو گونم گیری خواردووە بە کونی ئەسکەملیەکەوە. وتیان: جا بۆ چی وات کردووە؟ وتی: کورە بێژم چی خەتای ئەو دەویت باوکەی بەرانبەرم بوو. ئەو تەزبێحێکی گرتبوو بە دەستەوە هەڵی ئەسووڕاند، من تەزبێحم نەبوو گەمەم وە گونم ئەکرد، یەکێکیان لە دەست دەرچوو کەوتە کونی ئەسکەمیلە بێفەڕەکەوە، خەریک بووم ئەوەیان دەربێنم کە چی ئەویتریشیان کەوتە کونێکی تەنیشت ئەوەوە. وا هەردووکیان حاسی بوون بۆم دەرنایەنەوە!