مینە عازەباتی هەبوو ژنێکی هێنابوو ڕۆژێک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  667 بینین

مینە عازەباتی هەبوو ژنێکی هێنابوو. ڕۆژێک لە لای دۆست و خزمەکانی بە شان و باڵیا دێت کە چۆن وا ژنێکی شۆخ و شەنگ و نازک و نازداری بێ عەیبە و چۆن ئەو بێ عەیبیەی کردوویەتە کارێ کە ئەمەی هێناوەتە سەر ژنە کۆنەکەی؟ خزمەکانی ئەڵێن: کە واتە بانگێشتێکمان بۆ بکە، ژنەکەشت ئەبینین. ئەویش ئەڵێ: باشە. بانگێشتێکیان بۆ ئەکا بۆ ماڵی خۆیان. کوڕگەل کە ئەچن و ئافرەتەشیان چاو پێ ئەکەوێ سەیر ئەکەن لەوپەڕی ناشیرینی دایە. لە بەینی خۆیانا ئەکەونە چپەچپ و قسەکردن. مینە ئەزانێ قسە ئەکەن ئەڵێ: بە دەنگی بەرز قسە بکەن. ژنەکەم گوێی کەڕە هیچ نابیستێت!