لەو سەرە بێوەژنێک هەبوو کچێکی هەبوو ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  708 بینین

لەو سەرە بێوەژنێک هەبوو کچێکی هەبوو دای بە شوو. خۆی بوو بە پێخەسووی. شەوێ سەیری کرد زاوا سەرینێک ئەنێتە ژێر سمتی کچەکە و ئەو ئەچێتە لای! ئەمەی بەلاوە سەیر بوو هەر بەناوی لە لا مانەوەی کچەوە چەند شەوێک مایەوە هەموو شەو سەیری ئەکرد کە وا کابرای زاوا سەرینێک ئەخاتە ژێر سمتی کچەکەی و ئەو وەختە ئەچێتە لای. ئیتر لە وزەیا نەما، کە ڕۆژ بووەوە لە کچەکەی پرسی: ئەرێ ڕۆڵە ئەوە مێردەکەت بۆ چی ئەو سەرینەت ئەخاتە ژێر؟ کچە وتی: نازانم دایە ئەڵێ بەو جۆرە هەمووی ئەڕوا!

ژنە هەناسەیەکی هەڵکێشا و وتی: ئەو گۆڕبەگۆڕەی باوکت سەد گوریس کێری لێ دزیوم، ئۆف ڕۆڵە خوا تۆڵەی منی لێ کاتەوە. ئەبێ ئێستە بچم گۆڕەکەی پڕ کەم لە لاس!