ساڵێک گۆبەندێک داکەوتبوو لە سلێمانی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  753 بینین

ساڵێک گۆبەندێک داکەوتبوو لە سلێمانی، نووری ئەحمەدی تاها هەبوو وتی: بە شوێنما ئەگەڕان هاوڕێیەکی دڵسۆزم هەبوو چوومە ماڵی ئەوان خۆم بشارمەوە. کە چووم دۆستەکەم لە ماڵ نەبوو، پرسیم لە خێزانەکەی: براژن کاکە ئەحە لە کوێیە؟ وتی: کاکە نووری گیان دانیشە ئێستە دێتەوە. وتی هەر دانیشتم و هەر نەهاتەوە. وتم: براژن دواکەوت ئەوە بۆ چی کاکە ئەحە نەهاتەوە؟ وتی: بە خوا کاکە نووری ئەوی ڕاستی بێ چووە خۆی بشارێتەوە. بە لامەوە زۆر سەیر بوو وتم: نەچووبێ بۆ ماڵی ئێمە؟ وتی: نازانم. لە ئەنجاما دەرکەوت ئەویش چووە بۆ ماڵی ئێمە خۆی بشارێتەوە.