قادری قۆرک هەبوو لە دێی تووڵەبی لە ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
910 بینین
قادری قۆرک هەبوو لە دێی تووڵەبی لە شەمێران. مریدی شێخی زیائەدین بوو. گێڕایەوە وتی: ئەوا تۆفی کۆڕێنیمە، گاڵۆکێکم کردگە وە مەچەکما چووم بۆ بیارەی شەریف بۆ خزمەتی شێخی گەورە. شەروەت وێ لە ڕووتا هەر کە گەیشتمە ئەوێ ئیشی پێشاوم هەبوو، چوومە سەر پێشاو. دانیشتم و دانەنیشتم کاورایەک هات بەر دەرگاکەی لێ گرتم وتی: ئەها. وتم: ئەها. ئەو هەر وتی و من هەر وتم هیچ نەچوو وە گوێچکەیا. ئەوەندەم زانی خۆی کرد وە ژوورا. منیش نەمکردە ناپیاوەتی هەر هەڵسام و گاڵۆکێکم کێشا وە پەشیمانەی ناو شانیا لنگە و قووچ لەوێ کەوت. شێخ - وە قوروانی وم! - چاوی ڵێ وو وتی: قالە نەیکردوێ، وتم: وە قوروان زاتە کردم تێپەڕی. نام وە ڕیشی باوکیەوە، گوایە ئەم کاورایە وە تەمای چییە وا وائەکا؟