حەسەن بەگی عەلی بەگ بۆی گێڕامەوە وتی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  909 بینین

حەسەن بەگی عەلی بەگ بۆی گێڕامەوە، وتی: حەمەی سانەحمەد هەبوو، وەختێ لای من بوو ڕۆژێک لە بازاڕی بەغداد پێکەوە بە ڕێگادا ئەڕۆیشتن. تەماشا ئەکەم هەر لە خۆیەوە ئەڵێ: بالەک، بالەک. وتم: ئەرێ کوڕە حەمەی سان ئەحمەد ئەوە بۆ چ وا ئەکەی؟ وتی: حەسەن بەگ! ئەوە نییە حەماڵەکان هەر ئەڕۆن و ئێژن بالەک، ئەگەر وا نەبووایە نەیان ئەوت. وتم: برا ئەوان حەماڵن و هەر یەکە کۆڵە ئاسنێکی قورسیان لە کۆڵە و لە ژێر بارا ئەنقێنن، تۆ چیت بە کۆڵەوەیە؟ وتی: برا حەسەن بەگ، ئەگەر نقەوێ منیش ئەنقێنم و واز لە بالەک نایەنم!