اعزاز الملکی گەورە لە سنە جارێک کابرای...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  681 بینین

«اعزاز الملک»ی گەورە لە سنە جارێک کابرایەکی مایندۆڵی ئەچێتە شار و ئەچێتە لای «اعزاز الملک» خەسرەوئاوا. کۆشک و باخ و باخاتی خەسرەوئاوا و خزمەتکار و نەنتەنەی «اعزاز الملک» سەرسامی ئەکا. «اعزاز الملک» ئەیەوێ سەر بنێتە سەری و پێی ئەڵێ: حەز ئەکەی وەکوو من بی و مایندۆڵی بی و «اعزاز الملک» بی؟ ئەڵێ: نەوەڵڵا. ئەڵێ: حەز ئەکەی مایندۆڵی بیت و لە بەهەشتا بی؟ کابرا تۆزێ ڕائەمێنێ و پاشان ئەڵێ: بەڵێ بەو شەرتە ئەهلی بەهەشت نەزانن من مایندۆڵیممایندۆڵ: گوندێکە لە وڵاتی سنە، زۆر بە ئاقڵ ناویان دەرنەکردووە.. «اعزاز الدولە» دەست ئەکا بە پێکەنین.