حاجی مەلا یووسفی سوورداشی وەختێ قازی بوو...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
868 بینین
حاجی مەلا یووسفی سوورداشی وەختێ قازی بوو، ڕۆژێک ئافرەتێک ئەچێتە لای شکات لە دەست مێردەکەی ئەکا ئەڵێ: لە شوێنێکی زۆر تەنگا دایناوم، لەبەر ئەوە دڵم تەنگە. ئەویش ئەڵێ: ئیشێکی زۆر چاکی کردووە شوێنی ژنان هەتا تەنگتر بێ باشترە!