حاجی ئەحمەدی کڕنوو لە ئاخری عومرەوە ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  682 بینین

حاجی ئەحمەدی کڕنوو لە ئاخری عومرەوە تووشی کۆڵنجێک ببوو، زۆر لە بەری ناڕەحەت بوو. حەکیمەکانی ئەو دەورە وتیان: خوێنی بگرن چاک ئەبێتەوە. خوێنیان گرت کەڵکی نەبوو. یەکێکی تر وتی: ڕۆن گەرچەکی بدرێتێ چاک ئەبێتەوە. ڕۆن گەرچەکیشیان دایە هەر کەڵکی نەبوو. یەکێکی تر وتی: ئەگەر شەرابی بدرێتێ بێ گومان چاک ئەبێتەوە. هەر چەند ڕازیش نەئەبوو بە هەر جۆر بوو نەختێ شەرابیشان دایە، کە چی ئەویش هەر کەڵکی نەبوو دوای ئەوە لێیان پرسی: حاجی چۆنی؟ وتی: چۆن بم؟ لەم ئاخرەوە بە عومرێکی هەشتا و پێنج ساڵییەوە ئەبێ بەسەر خۆشی و بە قنگ دڕاوی بچمە حوزووری خوا!