کابرایەکی موکریانی ئەچوو بۆ بیجار لە ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  763 بینین

کابرایەکی موکریانی ئەچوو بۆ «بیجار». لە نزیک شارەکەوە تووشی کەروێشکێک ببوو گرتبووی و بردبوویە ناو شارەکەوە و لەوێ بردبوویە بازاڕەکەوە بیفرۆشێ ئەوانیش بێزیان لە کەروێشک دێتەوە. بە هەر جۆر بوو کابرایەکی سوننی مەزهەبی لێ پەیدا ببوو بۆ کڕین. هەر شتێک لەو شارە بفرۆشرایە ئەبووایە ڕەسمی حوکومەتی لێ بدرایە. قۆچانچی ویستی لە قۆچانەکەدا ناوی ئەم کابرایە بنووسێ، لە دەڵاڵەکەی پرسی: ناوی چییە؟ وتی: ئەبووبەکر. ناوی باوکت چییە؟ وتی: عومەر. ناوی باپیرت چییە؟ وتی: عوسمان. کابرای قۆچانیش هەروا سەیری دەکردن، لە ئەنجاما بە دەڵاڵەکەی وت: ئەم درێژ دادڕییەی ناوی، چی بنووسم؟ دەڵاڵەکە وتی: هیچ ئەمە گوویەک بوو خواردی، بنووسە خاونی کەری دێز!