پیرێژنێک لە سەقز هەبوو میمکە شەرمین ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
947 بینین
پیرێژنێک لە سەقز هەبوو «میمکە شەرمین» یان پێ ئەوت. خەڵک و خوا خێریان پێ ئەکرد، لێیان ئەپرسی: میمکە شەرمین تۆ حەز بە دێیەک ئەکەی یا بە کێرێک؟ ئەویش ئەیوت: من لەگەڵ لادێدا سەروساختم نییە!