کابرایەکی مەراغەیی شێعە ڕێی ئەکەوێتە ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  758 بینین

کابرایەکی مەراغەیی شێعە ڕێی ئەکەوێتە سابڵاغ. لەوێ ئەچێتە مزگەوتی سوور سەیر ئەکا ناوی هەر چوار خەلیفەکە بە خەتێکی جوان و مەرەکەبێکی ڕەش لەسەر پارچە کاغزێک نووسراوە و کوتێنراوە بە دیواری مزگەوتەکەدا، کە ئەمە ئەبینێ زۆری پێ ناخۆش ئەبێ، لە هەلێک ئەگەڕێ کە بیانکوژێنێتەوە و تەنها ناوی عەلی بهێڵێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەترسێ و بەپەلە لە باتی ئەوە ناوی ئەوان بکوژێنێتەوە، کە چی ناوی عەلی ئەکوژێنێتەوە. جا لە پاشا کە سەیری ئەکرد و تازە بۆیشی نەئەکرا چاری بکات ئەیوت: تۆ کە لە تەنیشت ئەوانەوە دانیشی ئەبێ ئەوە سزات بێت و ئاوات بە سەر بێت!