ژنێک جارێک ئەچێتە لای قازییەک شکات لە مێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  765 بینین

ژنێک جارێک ئەچێتە لای قازییەک شکات لە مێردەکەی ئەکا، ئەڵێ: من هێشتا لەسەر هەڕەتم و ئەم مێردەم حەقی خۆمم ناداتێ. قازی ڕوو لە پیاوەکە ئەکا و ئەڵێ: برام تۆ ئەڵێی چی؟ ئەڵێ: قوربان من ئەوەی لە تاقەتما بێ درێخی ناکەم. ژنە ئەڵێ من شەوێ لە پێنج جار کەمتر قایل نابم. قازی ئەڵێ: برا تۆ چی ئەڵێی؟ ئەڵێ: بەخوا قوربان جەنابی قازی من لە سێ جار زیاترم پێ ناکرێ. قازی ئەڵێ: شتێکی زۆر سەیرە، دەعوایەک نەبوو بکەوێتە لای من عەزیەتێکی بۆ من تیا نەیەڵنەوە! بڕۆ دایکم، دووەکەی تر لە ئەستۆی من!