ژنێک هەبوو خاتو سەمەنی ناو بوو لەگەڵ ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  840 بینین

ژنێک هەبوو «خاتو سەمەن»ی ناو بوو، لەگەڵ مێردەکەی لەسەر ئیشی شەرعی تێکچوون و مێردەکەی هەڵگرت چوون بۆ لای قازی شار بۆ شکات. ژنە وتی: جەنابی قازی! ئەم مێردەی من تا هەتیوی دەست کەوێ لەگەڵ منا نانوێ! پیاوەکە وتی: قوربان درۆ ئەکا وا نییە. قازی تۆزێ ڕاما و بە کابرای وت: ئا بێنە دەعباکەت تاقی بکەمەوە بزانم وایە یا وا نییە؟ کابرا نایە مشتی. بەرەکەت دا، قازییەکە هەتا بڵێی ناشیرین بوو. دەعباکەی کابرا هەر لووتی دائەژەند. ژنە وتی: قوربان ئەوە ئەگەر سنگیش بێ ئەو سەر و ڕوومەتە جوانەی جەنابت ببینێ ئەبێ بە بەڵەک!

قازی فەڕاشێکی جوانی هەبوو. ژنە وتی: ئەمر بکە با ئەو فەڕاشە بیگرێ و تاقی کاتەوە. قازی ناچار ئەمری کرد بە فەڕاش. کابرا هەر کە نایە مشتی فەڕاشەکەوە دەعباکەی وەکوو حەیتەی لێ هات! قازی وتی: یا فاسق! ژنی خۆت بەرەوە و تەماع مەکەرە فەڕاشی قازی.