ژنێک منداڵێکی لە باوەش بوو ئەگریا ئەمیش...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
977 بینین
ژنێک منداڵێکی لە باوەش بوو ئەگریا. ئەمیش هەر لە گەڵی خەریک بوو، ژێر نەئەبووەوە. کابرایەک لەوێ بوو ویستی ژیری بکاتەوە، دەستی ئەدا بە پشتیا و ئەیوت: ژیر نەبیتەوە هەڵئەستم دایکت ئەگێم. منداڵە هەر ژیر نەبووەوە. ژنە وتی: بڕوا ناکا تا بە چاوی خۆی نەیبینێ!