شێخ ڕەزای تاڵەبانی زەمی هەموو کەسێکی کرد...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  991 بینین

شێخ ڕەزای تاڵەبانی زەمی هەموو کەسێکی کردووە، ڕۆژێک لەو بناری هەڵەبجەیە لە ماڵی وەسمان پاشا هەڵی دابوو. شێخ عومەری بیارە بە میوانی دێت بۆ ئەوێ؛ شێخ ڕەزاش لەوێ ئەبێ. کوڕگەل دەچنە بن دەستی شێخ ڕەزاوە کە زەمێکی شێخ عومەر بکا. شێخ ڕەزا هەرچەند ئەکا چەشەی نابەزوێ بۆ ئەم زەم کردنە، ئیتر لەبەر هەر شتێک بووە ئەمە شێخ ڕەزا و شێخ عومەر خۆیان ئەیزانن.

بەیانی شێخ عومەر ئەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ تەوێڵە، وڵاخی بۆ دێنن سواری بێ، شێخ ڕەزا پەلامار ئەدا ئەچێ ئاوزەنگی ماینەکەی ئەگرێ بۆ ئەوە شێخ سوار بێ. شێخ عومەر ئەڵێ: قوربان! لە دوێنێوە من هەر لە خەیاڵی تۆ دام؛ کە چی تۆ دەستی خۆتت وەشاند، هەم سوار بوویت و هەم پێت گرتم!