ئامینە خانی کچی قادر بەگی کەیخەسرەوبەگی ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1260 بینین
ئامینە خانی کچی قادر بەگی کەیخەسرەوبەگی جاف کە ژنی بارام بەگ ئەبێ و بەشی بارام بەگ لە جافا لەو بارام بەگەوە هاتووە، بە سەید فەتاحی جابری ئەڵێ: سەید تۆ چی ئەکەی وا هەر بەملا و بەولادا ئەسووڕێتەوە؟ وەرە من «بانەبۆر»گوندێک بوو هی بەگزادەی جاف بوو.ت ئەدەمێ ئاوای کەرەوە و بۆ خۆت تیایا دانیشە. سەی فەتاحیش ئەڵێ: ئامینە خان بانەبۆر پیاوی وەکوو بارام بەگی ئەوێ بە لاتێکی وەکوو من ئاوەدان ناکرێتەوە. ئامینە خانیش ئەڵێ: دە بڕۆ هەر لات بە!