بە دەشتی پڕ جنوونی ئاخەوە مەجنوونی شەیدا خۆم

لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
 2 خولەک  2693 بینین
بە دەشتی پڕ جنوونی ئاخەوە مەجنوونی شەیدا خۆم
بە شاخی بێستوونناوی تایبەتی داخەوە فەرهادناوی تایبەتی ڕیسوا خۆم
لە بازاڕی دڵا سووتا هەموو سەرمایەیی خۆشیم
لە یانەی دەست و پێ بەسراوییا بێ سوود و سەودا خۆم
لە حەوتخوانی تەلیسمی سەخڵەتی و زیندانی ماتەمدا
گەهێ کاووسی بێ تاوان و گاهێ بیژەن ئاسا خۆم
منم هەر دوو دەسم لێ بوونە تیغی تیژی سەرهەنگان
بەدەس ئەسکەندەرناوی تایبەتی گەردوونەوە بێچارە داراناوی تایبەت خۆم
لەبەر بای پێچەوانەی غەم لە هیچ لا ناگرم ئۆقرە
لە عەردی وشکی دووری جاویدانا مەوجی دەریا خۆم
لە ساحەی پڕ لە تۆز و گێژەڵووکەی دڵ شکستیدا
بەدەم بای ئاهەوە هاوشانی دڕک و داڵی سارا خۆم
سەر و شانی دڵم پڕ بوو لە تاج و شیر و ڕوتبەی غەم
لە مشکۆی پایتەختی نامورادیدا شەهەنشا خۆم
گەهێ سەرگەشتەیی مەلحەناوی تایبەت و قەراجناوی تایبەت و نەینەواناوی تایبەت و پیر مەمناوی تایبەت
گەهێ ئاوارەیی هەولێرشوێن و ڕێی کەرکووکشوێن و بەغداشوێن خۆم
لە کەنعانی فیراق و جانگودازیدا وەکوو یەعقووبناوی تایبەت
لە میسرناوی تایبەتی ئیشتیاق و عیشقبازیدا زوڵەیخاناوی تایبەت خۆم
هیلاکی بازەکەی ئەوجی عەبابەیلێناوی تایبەتی وەکوو بەغداشوێن
پەشێوی شاهەکەی ئەحمەد بڕندەناوی تایبەتی وەک بوخاراناوی تایبەت خۆم
گەهێ دڵ چاکی تێغی زیهنی شێخ عبد الکریمناوی تایبەت، گاهێ...
جگەر چاو پڕ لە ئاوی ڕۆژی عیلمی کاکە باباناوی تایبەت خۆم
هەڵەستم، دائەنیشم وێنەیانم هەر لەبەر چاوە
موریدێک و خەریکی ڕابیتەی دوو پیری دانا خۆم
بەهەشتی نیشتمانم بێ ئەوان لا ئاگری سوورە
لە شادی گیتییا دۆزەخنشینی شینی عوقبا خۆم
لە هیچ لا بێ بەها نابێ سەدەف پەروەردەیی ئیخلاس
لە بەحری بێ پەیی میهر و وەفادا دوڕڕی یەکتا خۆم
بە دەم دەننووکی چەرخی چنگ بە خوێنی دەردەوە بێخودناسناوی ئەدەبی
لە چۆڵی گەرمیانی بێنەواییدا حوبارا خۆم