بە دەشتی پڕ جنوونی ئاخەوە مەجنوونی شەیدا خۆم
از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
2 دقیقه
2619 مشاهده
بە دەشتی پڕ جنوونی ئاخەوە مەجنوونی شەیدا خۆم
بە شاخی بێستووناعلامی داخەوە فەرهاداعلامی ڕیسوا خۆم
لە بازاڕی دڵا سووتا هەموو سەرمایەیی خۆشیم
لە یانەی دەست و پێ بەسراوییا بێ سوود و سەودا خۆم
لە حەوتخوانی تەلیسمی سەخڵەتی و زیندانی ماتەمدا
گەهێ کاووسی بێ تاوان و گاهێ بیژەن ئاسا خۆم
منم هەر دوو دەسم لێ بوونە تیغی تیژی سەرهەنگان
بەدەس ئەسکەندەراعلامی گەردوونەوە بێچارە دارااعلام خۆم
لەبەر بای پێچەوانەی غەم لە هیچ لا ناگرم ئۆقرە
لە عەردی وشکی دووری جاویدانا مەوجی دەریا خۆم
لە ساحەی پڕ لە تۆز و گێژەڵووکەی دڵ شکستیدا
بەدەم بای ئاهەوە هاوشانی دڕک و داڵی سارا خۆم
سەر و شانی دڵم پڕ بوو لە تاج و شیر و ڕوتبەی غەم
لە مشکۆی پایتەختی نامورادیدا شەهەنشا خۆم
گەهێ سەرگەشتەیی مەلحەاعلام و قەراجاعلام و نەینەوااعلام و پیر مەماعلام
گەهێ ئاوارەیی هەولێرمکان و ڕێی کەرکووکمکان و بەغدامکان خۆم
لە کەنعانی فیراق و جانگودازیدا وەکوو یەعقووباعلام
لە میسراعلامی ئیشتیاق و عیشقبازیدا زوڵەیخااعلام خۆم
هیلاکی بازەکەی ئەوجی عەبابەیلێاعلامی وەکوو بەغدامکان
پەشێوی شاهەکەی ئەحمەد بڕندەاعلامی وەک بوخارااعلام خۆم
گەهێ دڵ چاکی تێغی زیهنی شێخ عبد الکریماعلام، گاهێ...
جگەر چاو پڕ لە ئاوی ڕۆژی عیلمی کاکە بابااعلام خۆم
هەڵەستم، دائەنیشم وێنەیانم هەر لەبەر چاوە
موریدێک و خەریکی ڕابیتەی دوو پیری دانا خۆم
بەهەشتی نیشتمانم بێ ئەوان لا ئاگری سوورە
لە شادی گیتییا دۆزەخنشینی شینی عوقبا خۆم
لە هیچ لا بێ بەها نابێ سەدەف پەروەردەیی ئیخلاس
لە بەحری بێ پەیی میهر و وەفادا دوڕڕی یەکتا خۆم
بە دەم دەننووکی چەرخی چنگ بە خوێنی دەردەوە بێخودتخلص
لە چۆڵی گەرمیانی بێنەواییدا حوبارا خۆم