ئەوا لە دیوەخانەکەی شێخ حەبیبی تاڵەبانی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  729 بینین

ئەوا لە دیوەخانەکەی شێخ حەبیبی تاڵەبانی لە کەرکووک دانیشتبووین. کۆڕ گەرم بوو. قسە هاتە سەر ئەوە کە نێربازی باشە یا خراپە؟ مەلایەکیش لەوێ بوو ئەویش وتی: وەڵڵا بابم! لە کتێبا هەیە ئەفەرموێ ئەگەر یەکێ لە دنیادا سواری منداڵێک بێت. لەو دنیا ئەو منداڵە سواری سەرشانی کابرا ئەبێ و ئەبێ بەسەر پردی سیراتدا بپەڕێنێتەوە. شێخ قادری سیامەنسووریش لە کۆڕەکدا دانیشتبوو وتی: جا ئەگەر وابێ ئەبێ مامە شێخ حەبیبم لە کاتی پەڕینەوە بە سەر پردی سیڕاتدا وەکوو لۆری جەژنی لێ بێت.