دوو کابرا لەو شارباژێڕە بۆ شار ئەهاتن...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  676 بینین

دوو کابرا لەو شارباژێڕە بۆ شار ئەهاتن. یەکێکیان لە پێشەوە بوو هەر دەمی ئەجووڵا، ئەویکەیان پێی وت: ئەوە چی ئەخۆی؟ وتی: مێوژ. وتی: دە بەشم بدە. وتی: وەڵڵا مادام ئەو کارە وا داتە ئەو دارەتەنە ئەبێ بەشت نەدەم. وتی: جا برا بۆ چی چیم وتووە وا تووڕە ئەبی؟ وتی: چۆن چۆن چیم وتووە؟ تۆ چ ڕایە ئەوەت ئەکەوێ بە من بڵێی بەشم بدە!