ئەحەی کڕنوو وتی خەوێکم دی نیوەی ڕاست...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
893 بینین
ئەحەی کڕنوو وتی: خەوێکم دی نیوەی ڕاست بوو نیوەی درۆ. وتیان: چۆن؟ وتی: لە خەوما خزنەیەکم دیوەتەوە و هەڵم گرتووە لەبەر گرانی و قورسی خەزنەکە خۆمم پیس کردووە. کە خەبەرم بووەوە بەڵێ ڕاست بوو گووم کردبوو بە خۆما بەڵام هیچ خەزنە و مەزنە نەبوو!