کابرایەکی گولەکی هەبوو لە پێنجوێن کەڕ ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  658 بینین

کابرایەکی گولەکی هەبوو لە پێنجوێن، کەڕ بوو خەڵکی ناویان نابوو «گزگل» کوڕێکی هەبوو ئەویش هەر کەڕ بوو، خەڵکەکە لەبەر باوکی بەویشیان ئەوت «سیچکە» ڕۆژێک کابرا هەندێ گۆشت ئەکڕی و ئەیباتەوە بۆ ماڵەوە لە ڕێگادا تووشی کوڕەکەی ئەبێ پێی ئەڵێ: ئەوە ئەچیتەوە بۆ ماڵەوە؟ کوڕەکە ئەڵێ: نەوەڵڵا ئەچمەوە بۆ ماڵەوە. کابرای باوکی ئەڵێ: وامزانی ئەچیتەوە بۆ ماڵەوە ئەم گۆشتە بەریتەوە. کوڕە ئەڵێ: نەوەڵڵا بابە ئەچمەوە بۆ ماڵەوە، دایکم وتی باوکت نەخۆش کەوتووە لە ماڵەوە زوو وەرەوە! باوکی وتی: دە باشە کە ناچیتەوە بۆ ماڵەوە بچۆ بۆ لای ناڵبەنەکە من خۆم گۆشتەکە ئەبەمەوە. کوڕەکە وتی: تۆ هەر تووڕە ئەبی! دایکم ڕەنگ بێ ئێستە تەلیسەکەی تەواو کردبێ ئەیهێنم!