لە ئاوایی بانگۆل پیاوێک هەبوو سۆفی نادری...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  757 بینین

لە ئاوایی بانگۆل پیاوێک هەبوو سۆفی نادری ناو بوو، ژنێکی هەبوو «باجی فاتە» یان پێ ئەوت، باجی فاتە هەموو جار ئەیوت: سۆفی فیشەکێ بتەقێنە. سۆفی دەستی کرد بە فیشەک تەقاندن، ئەوەندەی فیشەک تەقاند هیچ هێزی تیا نەما و هیچی پێ نەما. باجی فاتە دیسان ملی گرتەوە، سۆفی نادر نەیکردە نامەردی پشتی تێ کرد و دانیشتە سەر دوا بڕاوەکەی باجی فاتە و تڕێکی ناقۆڵای پیا هێنا. باجی فاتە وتی: ئەوە چیت کرد؟ وتی: لە جێی گشت کەسم، فیشەک تەواو بوو تۆپێکم تێ کرد!