حاجی شێخ ئیبراهیم هەبوو پیاوێکی مەلای ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 2 خولەک  732 بینین

حاجی شێخ ئیبراهیم هەبوو، پیاوێکی مەلای نوورانی ڕیش سپی. ڕیشی ئەڕژایە سەر ناوکی. لە هەموو وڵاتی سوێسنایەتیدا بۆ مەلایەتی و دینداری ناوی دەر کردبوو. ڕۆژێک پیاوێک لە وڵاتی حەجا ئەچێتە لای پێی ئەڵێ: قوربان گوناحێکی گەورەم کردووە نازانم خوا لێم خۆش ئەبێ یان نا؟ ئەڵێ: چییە برا خوا بەڕەحمە غەیری شەریک دانان بۆ ئەو نەبێ لە هەموو شتێکی تر خۆش ئەبێ. بیڵێ بزانم چییە؟ ئەڵێ: ئاخر قوربان لە ڕووم هەڵنایە بیڵێم. ئەڵێ: کوڕم بیڵێ خوا غەفوور و ڕەحیمە. ئەڵێ: چووم بۆ ئەو خوارەوە شەیتان لە خشتەی بردم سەگێکم گا! ئەڵێ: جا چۆن نەیگەستی؟ ئەڵێ قوربان ئاخر تۆپی بوو. ئەڵێ: جا تۆ چۆن ئیشی وات کرد تەبیعەتت بردی و نەڕشایتەوە؟ ئەڵێ: قوربان ئاخر ڕەمەزان بوو، پاش نوێژی جومعە هیچم لە سکا نەمابوو! ئەڵێ: جا نەترسای لەوەی کە یەکێک بێت بە سەرتا و ئابڕووت بچێ؟ ئەڵێ: نەوەڵڵا قوربان سووچێک بوو لە پاڵ دیواری کەعبەدا کەسی بە سەرەوە نەبوو! حاجی شێخ ئیبراهیم بە سەبرێک دەست ئەبا ڕیشە سپییە نوورانییەکەی خۆی ئەگرێ و ئەڵێ: ئەم ڕییشە بە قنگی ئەو سەگە تۆپییوە ئەگەر خوا لێت خۆش ببێ دە هەستە بڕۆ.