بلەی عاسە هەبوو لە سلێمانی لە لای زێو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  729 بینین

«بلەی عاسە» هەبوو لە سلێمانی لە لای «زێوەر»ی شاعیر ئەیخوێند. گەلێ منداڵی تریش بوو، هەر کە زێوەرەفەنی ئەچووە ژووری پۆلەکەوە. بلە دەستی ئەکرد بە گریان و دەستی بەرز ئەکردەوە و دەستی ئەکرد بە پاڕانەوە. زێوەرە فەنیش ئەیوت: سەگ جسن من هێشتا هیچم لێ نەکردووی، هیچم لێ نەپرسیووی، لێم نەداوی بۆ چ وا ئەکەویتە پاڕانەوە و گریان؟ ئەویش ئەیوت: ئەفەنی ئەگەر لێم بدەی زۆرتر ئەگریم. ناچار وازی ڵێ ئەهێنا.