لە زەمانی شێخ مەحموودا لەشکری شێخ مەحموو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  602 بینین

لە زەمانی شێخ مەحموودا لەشکری شێخ مەحموو لە «جاسانە» ئەبن. تەیارە دێتە سەریان شپرزیان ئەکا. ئامۆزایەکی کوێخا حەسەنی کانی گۆمە هەبوو ئەویش لە لەشکرەکەی شێخ مەحموودا بوو. لەشکر شپرزە ئەبێ و هەریەکە ئەیەوێ بۆ خۆی دەرباز ببێ، ئەو ئامۆزای حاجی حەسەنەش بە پەلە ماینەکی دێنێ و لەبەر شپرزەیی بەرەواژە سواری ماینەکە ئەبێ! پێی ئەڵێن: کوڕە خوا بتگرێ ئەوە تۆ چۆن سواری بووی؟ ئەوە بەرەواژەیە. ئەویش ئەڵێ: کوڕە من بەرەواژە سوار نەبووم ماینە سەگباب خێوەکە خۆی هەڵگێڕاوەتەوە و بە باری چەپدا ڕاوەستاوە!