لەو خۆشناوە کابرایەک چاوی ژانی ئەکرد ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
770 بینین
لەو خۆشناوە کابرایەک چاوی ژانی ئەکرد، پورزایەکی هەبوو چووە لای، وتی: پوورزا گیان چاوم زۆر ژان ئەکا نازانم چی لێ بکەم؟ پوورزاکەشی پێی وت: پورزا گیان من پار ددانم ژانی ئەکرد هەڵم کەند.