کابرایەکی زۆر پیر لەو سەرە هەبوو ژنێکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  672 بینین

کابرایەکی زۆر پیر لەو سەرە هەبوو ژنێکی گەنجی زۆر جوانی هێنابوو. کابرا لەوانە نەبوو بە کەڵک بێت. کوڕێکی کەنجی دراوسێیان هەبوو، ژنە لە گەڵ کوڕەکەدا بە ناوی ئامۆزاوە ڕێ کەوتبوو. ئیتر ئامۆزا هەموو وەختێ لە ماڵی ئەمان بوو. لە پاش چەند ساڵێک خوا چەند منداڵێکی دا بەم پیاوە. چۆن ئەمانە خێزانی ماڵ بوون. کوڕەی ئامۆزاش بەو جۆرە یەکێک بوو لە خێزانی ماڵەکە؛ تەنانەت ئەگەر بۆ دەریشەوە بچوونایە ئامۆزایشیان هەر لە گەڵ بوو.

ڕۆژێک ئەو خێزانە هەموو ئەچن بۆ سەیران. دۆستێکی کۆنی پیاوەی پیرە تووشیان ئەبێ و لە گەڵ کابرادا چاک و چۆنی ئەکا و ئەپرسێ: ئەمانە کێن و چین؟ ئەڵێ: ئەوەیان کوڕمە و ئەوەیان کچمە و ئەوەیان ژنمە. ئەڵێ: ئەی ئەو کوڕە گەنجە کێیە؟ ئەڵێ: ئەوەش کێرمە!