مەلایەک لە کۆڕێکا وەعزی دائەدا و باسی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  659 بینین

مەلایەک لە کۆڕێکا وەعزی دائەدا و باسی جبرەئیلی ئەکرد ئەیوت کە ئەمری پێ بکرێ بە قودرەتی خوا کە شاپەڕی دایە [ژێر] زەوی سەر و بنی ئەکا. لە کۆڕەکەدا ژنێکی لێ بوو لە تەنیشت دۆستەکەی خۆیەوە دانیشتبوو. خەڵکەکە هەموو سەرگەرمی ئەو پەڕی جبرەئیلە بوون. ژنەکە گۆشەیەک لە چارشێوەکەی دابوو بە سەر کۆشی دۆستەکەیا. لە ژێرەوە دەستی برد دەعباکەی گرت. کە گرتی دەعباکە وەکوو شاخی لێ هات، ژنە بەبێ ئیخیار چریکەی کرد. مەلاکە گوێی لێبوو وتی: ئەی عاشقەی سادقەی موحسنەی موتەفانیەی محافزەی موخەدیرەی مونەوەرە! ئەو پەڕی جبرەئیل گەیشتە دڵت یا هەواکەی دای لە لەشت وا بەو جۆرە بە بێ ئیختیار ئەو نەعرەتەت کێشا؟ ژنە وتی: من پەڕی جبرەئیل نازانم کە بدا لە دڵم یا لە گیانم، کوتوپڕ شاخی ئیسرافیلم بەردەست کەوت. ئەم چریکەیە لە بەر ئەوە بوو!