پیاوێک هەبوو سۆفی ڕەمەزانی ناو بوو ڕیشێ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
833 بینین
پیاوێک هەبوو سۆفی ڕەمەزانی ناو بوو، ڕیشێکی زلی پێوە بوو. جارێک ئەپرسێ لە شێخ بابە عەلی تەکیەیی لە سلێمانی ئەڵێ: یا شێخ! لە کاتی دەستنوێژ شتنا ترسم هەیە ڕیشم تەڕ نەبێ. ئەڵێ: پەنجەی تێخە؛ ئەمە پێی ئەڵێن خەلەلە. شەرع هەر ئەوەندە داوا ئەکا. ئەڵێ: بەخوا یا شێخ دڵم وەسوەسە ئەکا. ئەڵێ: کە واتە هەر لە شەوێوە بیخەرە ناو ئاو تا بەیانی ئەخووسێ و وەسوەسەت نامێنێ!