مەلا عەبدولسەمەدی هەجیجی هەبوو سەردەمێک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  616 بینین

مەلا عەبدولسەمەدی هەجیجی هەبوو، سەردەمێک فەقێیان ئەچوون لایان ئەخوێند. عیلمی مەنتیق لە ناو فەقێیان زۆر باوی پەیدا کرد و کتێبی «گلبنوی برهان» کەوتە بەرەو. فەقێ ئەوەندە ڕوویان نەئەکردە ئەو بۆ خوێندنی مەنتیق و بۆ ئەو کتێبە، ئەچوونە لای «سەیدی چۆڕ» و لای پیاوی وەکوو ئاغا محەمەد ئەیانخوێند و توخنی مەلا عەبدولسەمەد نە ئەکەوتن.

مەلا عەبدولسەمەد ئەمی پێ ناخۆش بوو، ڕۆژێک تووڕە ئەبێ و ئەڵێ: تا ئەو وەختە ئێمە مانان هەبووین مەنتیق و هەموو شتێکی تریشمان ئەوتەوە؛ ئێستە ئەوتی ئەو گونمبەوی و شتە داهاتوو فەقێگەل بە ئێمە ڕازی نابن!