فەرەجوڵڵا بەگی بالک عەمری خوا ئەکا و...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  791 بینین

«فەرەجوڵڵا بەگی بالک» عەمری خوا ئەکا و بە مەلا عەبدولسەمەدی هەجیجی ئەڵێن: قوربان! پیاوێکی وەکوو فەرەجۆڵڵا بەگ شایانی ئەوەیە کە زاتێکی وەکوو جەنابتان بیشۆن، جا فەرموو بیشۆن. ئەویش ئەڵێ: موبارەک نەبێ! لە ئێستە بە دواوە هەر کەرێک لەو چەمە بتۆپێ ئەڵێن فەرموو ئەبێ زاتێکی وەکوو جەنابتان بیشۆن.