کابرایەکی ئەو دەشتی دزەییە پیوەنی وڵاخ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  600 بینین

کابرایەکی ئەو دەشتی دزەییە «پیوەن»ی وڵاخی لەو دەشتی قەراجە لێ ون ببوو، ئەچوو بە شوێنیا لە ناو عەرەبەکانی قەراجدا ئەگەڕا. تووشی کابرایەکی عەرەب ئەبێ لێی ئەپرسێ و تەزبێحەکەشی ئەگرێ بەدەستیەوە و ڕای ئەوەشێنێ و ئەڵێ: یابا تۆ نەدیتەزڕ ماڵ حێ حێ! بە خەیاڵی خۆی ئەمە عەرەبییە!