کابرایەکی کورد سەردەمی گەنجێتی بەسەر چوو...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1150 بینین
کابرایەکی کورد سەردەمی گەنجێتی بەسەر چووبوو، ئەو سەردەمەی بەسەر چووبوو کە گەلێ گەمە و گاڵتەی بە دەعباکەی کردبوو، ئەوەندە پشتەستوور ببوو پێی، لای وا بوو تا ئەو ڕۆژەی ماوە هەر ئەو هەڕەتەی ئەمێنێ. لەپاشا وای لێ هات نەیئەتوانی مێشی پێ دەرکا! بۆ نەگبەتی لەو کاتەشا ژنێکی هێنا و هیچی پێ نەکرا. ئەمجا ڕووی تێ کرد و بەم جۆرە دەستی کرد بە گلەیی کردن لەگەڵیا و پێی وت:
توولەی تەڕەمار سەر سوورەی بێ خێر
تەعلەت نامەم بێ پێت نەیێژم کێر
گەزافت ئەدا من ساج ئەسمم
خاست نەسمی دەستت وە گونم
ملت شۆڕ کردگە وە بانی گونا
ڕوو زەردیت هاورد وە شانی منا؟
ئەم کارە چی بوو لەگەڵت کردم
بێ فەڕەی هێزە بۆچ حەیات بردم؟
لەناو عەشرەتا قیتەقیتکەر بووم
لە سایەی تۆوە ئیسە وە پەن بووم!