خێڵ سەرەوژوور ئەبووەوە بۆ کوێستان کابرا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  678 بینین

خێڵ سەرەوژوور ئەبووەوە بۆ کوێستان. کابرایەکی «باشکی» دانی سۆڵەسۆڵی ئەکرد وتی: تا دەستم لە گەرمیان نەبڕیاگە با بیکێشم. چووە «کفری» و چووە لای کابرایەکی ناڵبەند و وتی: ئا برا ئەو دگانەم بۆ بکێشە. کابراش پەتێکی هێنا، سەرێکی بەست بەددانی کابراوە و سەرەکەی تری بەست بە کۆڵەکەی دووکانەکەیەوە، ئەمجا بزێکی کرد بە کابراوە. کابرا تەکانێکی دا هەڵبێت، دانەکەی بە پەتەکە مایەوە، ئەمجا دوور کەوتبووەوە ئەیوت: سەیر کە دەویت باوکە ئێژی سەری دگانەکە لە دەممایە و ڕیشەکەی لە قنگمایە وا بزم پێوە ئەکا!