خێڵ ئەگەڕانەوە بۆ گەرمیان لە تاریەر ژن...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  705 بینین

خێڵ ئەگەڕانەوە بۆ گەرمیان لە «تاریەر» ژنێک گاکەی ئەگرێ و ئەڕوا. ژنە هاوار ئەکاتە غەوس هیچ کەڵکی نابێ. پاشان بانگ ئەکاتە شێخ کەریمی کەسنەزان. لەو کاتەدا کوتوپڕ گا گیر ئەکا لە پنچکێک ئەگرسێتەوە. ئەمجا ژنە ئەیوت: هەی بە قووربانت بم کەریمە سووری کەسنەزان! کلکی گرت و تڕی بڕی!