هەر ئەم شێخ فەتاحە لەگەڵ شێخ کاکە حەمەی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1012 بینین
هەر ئەم شێخ فەتاحە لەگەڵ «شێخ کاکە حەمەی ناوە» ئەچن بۆ ناو جاف بۆ دەروێش گرتن. ئەگەنە قەراخ خێڵێک و دێن بە پیریانەوە. پیرەژنێک حاڵی لێ دێت و ڕووی ئەکردە شێخ و ئەیوت: هۆ! بە قوربانت بم شێخە چاو حیزەکە هۆ!