شێخ فەتاح لەو ڕەمەزانا مەلای خێڵی حەمە...
شێخ فەتاح لەو ڕەمەزانا مەلای خێڵی حەمە حەسەنی تەرخانی بوو. مەلا کاکە حەمەش هەر لەو ڕەمەزانەدا مەلا خێڵی ڕۆستەمی ئەحمەد بوو. شێخ فەتاح بۆ بانگ و سەڵا دەنگێکی خۆشی هەبوو، بە پێچەوانەی ئەو مەلا کاکە حەمە دەنگی زۆر ناخۆش بوو. دەنگی شێخ فەتاح ئەچووە خێڵی ڕۆستەم و هەموویان گوێیان لێ ئەبوو. پیرەژنێکی خێڵی ڕۆستەم کوتوپڕ کە مەلا کاکە حەمە ئەبینێ سەڵا ئەکا. ڕوو ئەکاتە چەند پیاوێک کە دانیشتبوون ئەڵێ: مەلا، مەلای خێڵی حەمە حەسەنە؛ دەنگی وەک نێرە کەر تێت. مەلاکەی ئێمە ئێژی سەگەنازی گزنگە هەر قرخەقرخیەتی. وە کەلامی خوا ئەوێ سەرفیترە بدەین وە ئەو.
شەوی دوایی شێخ فەتاح - کە ناوی خۆی بیستووەتەوە - چاکتر تێی چریکان بۆ سەڵاکردن. مەلا کاکە حەمەیش لەو کاتەدا سەڵای ئەکرد، پیرەژنێکی تر، کە گوێی لە دەنگی هەردووکیان بوو چوووە بەر لووتی مەلا کاکە حەمە و پێی وت: بیبڕەوە بێ فەڕ، هەر قرخە قرختە، وە کەلام خوا ئەیەوێ سەرفیترە بدەین بە ئەو!