ژنێکی ڕوخزایی هەبوو میمکە ئەفرۆزی ناو ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  748 بینین

ژنێکی ڕوخزایی هەبوو «میمکە ئەفرۆز»ی ناو بوو. ساڵێک لە گەرمیان گڵیان خواردبوەوە و نەچووبوون بۆ کوێستان. سەگێکیان هەبو هاتبوە «با». میمکە ئەفرۆز ئەچوو بە لایەوە ئەیوت: ها سە - بۆر [سەگە بۆر] گان نەدەی وە سەگی گۆرانی کۆڵەجۆ، تاکێک بدە وە سەگەکەی حەمە جان قەیناکا لە خۆمانە!