پیرێژنێکی پشت کۆماوەی پۆپ سپی ئەچێتە لای...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  540 بینین

پیرێژنێکی پشت کۆماوەی پۆپ سپی ئەچێتە لای حەکیمێک ئەڵێ: «پشتم ژان ئەکا». حەکیمەکە ئەڵێ: هی پیرییە. پیرێژن ئەڵێ: چاوم کز بووە، کەم شت ئەبینم. حەکیم ئەڵێ: هی پیرییە. پیرێژن وتی: گوێم کەڕ بووە. وتی: هی پیرییە. پیرێژن وتی: دانەکانم کلۆر بوون و هەموو کەوتوون. وتی: هی پیرییە. پیرێژن لەمانە زۆر توڕە بوو، دەستی کرد بە لاسایی کردنەوەی حەکیمەکە و وتی: «یە، یە، یە». حەکیمەکەش وتی: «دایە ئەوەش هەر پیرییە».