کابرایەکی دەرۆزەکەر لەبەر قاپی ماڵێکا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  499 بینین

کابرایەکی دەرۆزەکەر لەبەر قاپی ماڵێکا ڕاوەستابوو، داوای شتی ئەکرد. منداڵێک لە ماڵەکە هاتە دەرەوە پێی وت: «خوا بتداتێ». کابرا وتی: «ئەی دەم و لەوست خواتەوە، تەماشا کە چۆن هەر لەم مناڵییەوە فێری فڵتەفڵت ئەبێ».