مەلایەک هەبوو لەو دەشتی دزەییە کوڕێکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  464 بینین

مەلایەک هەبوو لەو دەشتی دزەییە، کوڕێکی لاساری هەبوو، هەرچەند پێی ئەوت بخوێنە، ئەو بە گوێی نەئەکرد؛ وایان لێ هاتبوو دانیان لە یەک سپی بووبۆوە.

ڕۆژێک لە لاکۆڵانێکا کوڕەکە بەگیر دێنێ و ئەم گفت و لفتەی لەگەڵ ئەفەرموێ: «بە خۆم و بە عەسای یەدم و مەخمەرەی سەرم، لەبەر من نەبووایە عەچر فوتیک ئەکلی ئەکردی. کەچی ئێستاکەش پشتی دایەتە جدارەکەوە، ئەڵێ: وەڵڵا لا ئەقرا».